ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق مستەفا کازمی پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا، کازمی پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە و پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی و پارتی، بۆ پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەربڕی.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر