ئه‌مینداری گشتى حزبى ده‌عوه‌ی عێراق و سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، داواده‌كات به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی داببه‌زێت.
نووری مالیكی سكرتێری گشتی حزبی ده‌عوه و سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا پێشنیازی كردووه، كه نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بكرێته 137 هه‌زار و 500 دیناری عێراقی.
مالیكی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌م دۆسییه‌یه له رێگه‌ی دانانی پلانێكی گونجاو چاره‌سه‌ربكات و به‌وه‌ی زیانی بۆ هاووڵاتی و ئابووری نیشتمانی نه‌بێت.
پێشتریش محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، بە جددی كار دەکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت. گوتیشی: “بە زووترین کات بڕیاری نوێ دەردەکەین بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم هاووڵاتییان”.
سوودانی راشیگەیاندبوو، “سەبارەت بە بڕیاری گۆڕانی بەهای ئاڵوگۆڕی دراو کە پێشترا دەرکراوه، هیچ رێکارێکی لەگەڵ دەرنەکراوە، بۆ ئەوەی چینی هەژار و مامنەوەند و ئەوانەی داهاتییان سنوردارە پارێزراوبن، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ هاووڵاتییان”.
روونیشیكردبووه، “ئێمە وەك حکومەت پابەندین لە پاراستنی هەموو چین و توێژانەکانی عێراق، هەوڵدەدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری نوێ دەربکەین، بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم هاووڵاتییان”.
K24