نێچیرڤان بارزانی: باشتر بوو شێخ جەعفەر ئەو قسانەی لەگەڵ خۆم باسبکردایە

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم شاهیده‌ كه‌ ئه‌و زۆری هه‌وڵداوه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا بكرێت.

نێچیرڤان بارزانی، له‌ دیداری میری رایگه‌یاند: “کاک قوباد شاهیدە، زۆر هەوڵمدا هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت”.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی قسەکانی شێخ جەعفەرەوە وتی: “باشتر بوو ئەو قسانەی لەگەڵ خۆم باسبکردایە، نەک لەرێگەی میدیاوە”.

سەرۆکی هەرێمی کورستان رایگەیاند، بەکارهێنانی زۆنی سەوز و زۆنی زەرد دروست نییە، چونکە پێگەی هەرێم لاواز دەکات

دەشڵێت، “یەکێتی وەک هاوبەشێکی سەرەکی پارتی دەمێنێنێتەوە و راستە کێشە لە نێوانیان هەیە بەڵام دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە”.

نێچیرڤان بارزانی، لە دیداری مێری راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات کێشەکانی عێراق چارەسەربکات و بۆ حکومەتی بەغداش واباشترە کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم کێشەکان چارەسەربکات نەک لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی.

ھەواڵی زیاتر