رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە بەرپرسانی سعودیە ئەمریکایان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە ئێران بە نیازە هێرش بکاتە سەر هەولێر و سعودیە.
بەپێی رۆژنامەکە، ئێران دەیەوێ لە ڕێگەی ئەو هێرشانەوە چاوی میدیا لەسەر خۆپیشاندانەکان دوور بخاتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی رۆژی سێشەممە 1-11-2022 هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە، بەرپرسانی ئەمریکا و سعودیە هۆشدارییەکەیان بە جیدی وەرگرتووە و هەربۆیەش هەردوو وڵات و هەندێک وڵاتی دیکەی ناوچەکە ئاستی هۆشداریان بۆ هێزە سەربازییەکانیان لە ناوچەکەدا بەرزکردووەتەوە.