ئاسایشی سلێمانی لەبارەی “درۆن” داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات

ئاسایشی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا داوا لەهاوڵاتیان دەكات هەركەسێك درۆنی بینی پەیوەندی بكات بە ئاسایشەوە.


دەقی راگەیەندراوەكە:


ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی مۆڵەت و ڕێکارەکانی بەکارهێنانی ( درۆن ) : ‎ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێری ( درۆن ) دەکات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ تۆمارکردنی ئامێرەکانیان و پێدانی ڕێنمایی لەسەر ڕێکارەکانی بەکارهێنانی، ‎بەپێچەوانەوە بەکارهێنانی بەبێ مۆڵەت ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و دەست بەسەر ئامێرەکەیاندا دەگیرێت. ‎سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی دانیشتوانی شاری سلێمانی دەکەین کە بەردەوام هاوکارمان بوون لە پێدانی زانیاری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان، ‎داواکارین لەکاتی بینینی ( ئامێری درۆن ) دا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٠٦ ) ی بەڕێوەبەرایەتیمان ، دووبارە سوپاس.. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ٢٠٢٢/١١/١

ھەواڵی زیاتر