دەست بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشەجێبوونەکە دەکرێت

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ” دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە بەفەرمی وادەی دەستپێکردنی دیاریکرا بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ڕۆژی یەکشەممە بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژە دابنرێت لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ”.

ڕاشیگەیاند، “وەکو سەرەتا لە زاخۆ دەستپێدەکەین کە ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ کردووە و زەوی تەرخان کراوە و ئەوان پێش ھەموو ناوچەکانی دیکە خۆیان ئامادەکردووە، بۆیە لەزاخۆ دەستپێدەکەین و داوامان لەھەموو ناوچەکانی دیکەش کردووە پەلە بکەن بۆ ئەوەی لەھەموو ناوچەکان دەست بەدروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ھەولێر خەریکە زەوی ئامادەبێت و رێکارەکان تەواوبن، لە سۆران و سلێمانی و ناوچەکانی دیکەش خەریکی دابینکردنی زەویین، بۆیە ھەوڵەکانمان چرکردووەتەوە ئەمساڵ بەردی بناغەی پڕۆژەکان لە ھەموو ناوچەکان دابنرێت”.

ھەواڵی زیاتر