سلێمانی.. نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە دیاری‌کرا
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی ئەمپێرێك كاره‌بای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە لەنێوان (7) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار دینار دەبێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە” به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بۆ ئەم مانگە بە (58) دینار دیاریكرا، كه به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (130) بۆ (155) كاتژمێڕ كاریان كردووە،
بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (7) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوكات نرخی ئه‌مپێری شوێنه بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.”