ئاسایشی سلێمانی سێ ئەندامی یەک خێزانی بە ماددەی تیرۆر دەستگیرکرد
دەقی راگەیەندراوی ئاسایش
ڕاگەیەندراوێک لە (مدیریة أستخبارات و أمن محافظة السلیمانیة – وزارة الدفاع)
بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی -وەزارەتی بەرگری حکومەتی فیدراڵ.
(3)داواکراو لەلایەن ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بەوەزارەتی بەرگری حکومەتی فیدراڵ، بەھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەرو ماڵی ھاوڵاتیان، دەستگیرکران.
( 3) سێ تۆمەتبارەکە ئەندامی یەک خێزانن و بەپێی ماددەی ( ٤ ) ی تیرۆر داواکراون لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا و بەرێوەبەرایەتی ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەینەوا-وە.
مدیریة أستخبارت و أمن محافظة السلیمانیة – وزارة الدفاع العراق