مەسرور بارزانی پێشوازی لە پلاسخارت دەکات

مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، کە ئەمڕۆ پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
گفتوگۆمان دەربارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتی عێراق پاش دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ کرد و جەختمان لەوە کردەوە، کە پێویستە هەموو لایەنەکان پشتیوان بن بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەتی نوێ، بۆ ئەوەی بتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور چارەسەر بکات.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی پرۆسەی بنیاتنانی ژێرخانێکی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

ھەواڵی زیاتر