پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم دابەش دەکرێت
بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ھەفتەی داھاتوو پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤ دابەشدەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بری پارەکە ٣٤ ملیار و ٨٢٧ ملیۆن و ٨٢ ھەزار دینارە و لەو بڕەش ١١ ملیار و ٤٦٦ ملیۆن و ٧٣١ ھەزار دینار بۆ جوتیارانی هەولێر تەرخانکراوە.
جوتیارانی سلیمانیش بڕی ١١ ملیار و ١٧٤ ملیۆن و ٥٢٨ ھەزار دیناریان بۆ دیاریکراوە و پاێزگای دھۆکیش بری١٢ ملیار و ١٨٥ ملیۆن و ٨٢٣ ھەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ١٩ی ١٠ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە بریتیە لەبڕی ٣٤ ملیار و ٨٢٧ ملیۆن و ٨٢ هەزار و ٢٥٠ دینار گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، “لە نزیکترین کاتدا پاش وەرگرتنی رێکاری کارگێڕی و داراییەکان، لە رێگای سایلۆکانەوە چەکەکان دابەش دەکرێت.