چوار کەس لەلایەن ئاسایشى سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێن
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنى چوار کەسى بەتۆمەتی دزیکردن لە هاوڵاتیان راگەیاند.
دەقى راگەیەنراوەکە:
هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ٤ ) کەسی تریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی دزیکردن لەهاوڵاتیان
لەچوارچێوەی هەڵمەتی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان چوار کەس لەقەزای چەمچەماڵ بەناوەکانی(ھ ، ر، ئ) و (ع، ع، ج) و (ئ، س، م) و ( ک ، ھ ، م) دەستگیرکران، کە هەستاون بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان، لەقەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری.
تۆمەتبارەکان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و ماتۆڕسکیلەکانیان بردوە لە پارێزگای کەرکوک فرۆشتویانە.
ئەمە لەکاتێکدایە مانگێک لەمەوبەر چەندین تۆمەتباری دیکە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر هەمان بابەت دەستگیرکران و ڕاپێچی بەردەم یاساو دادوەر کران.
لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٤٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی