پلاسخارت و رێواز فایەق کۆبوونەوە
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-10-2022 ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان بڵاویكرده‌وه، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ جینین هێنس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتوویەتی “ده‌بێت رێكاره یاسایی، ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، پێش ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه درێژكراوه‌ته‌وه ته‌واو بكرێن و ھەڵبژاردنیش ئەنجامبدرێت”.
سه‌باره‌ت به هۆکاری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا، رێواز فایەق ئماژه‌ی به‌وه‌كردووه، “دۆخی ناسه‌قامگیر و نه‌خوازراوی عێراق به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هاوكات بابه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنیش، به‌شێكبوون له ئاڵنگارییه‌كان”.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەگوێرەی یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، “ده‌بێت رێكاره یاسایی، ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێش ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه درێژكراوه‌ته‌وه، ته‌واو بكرێت و ھەڵبژاردنیش ئەنجام بدرێت”.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پەرلەمانی کوردستان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و ئامادەیی نیشانداوە بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن.
هەفتەیەکی داهاتوو، ماوەی چوار ساڵی کارکردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی کێشەکانی (کۆمیسیۆن و ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن)، نەتواندرا لە وادەی دیاریکراودا هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، رۆژی 9ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022، پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 80 پەرلەمانتار، پێشنیازە یاسایەکی پەسەندکرد، کە رێگە بە درێژکردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەدات، بۆئەوەی تا کۆتایی ساڵی 2023 لە کارەکانی بەردەوام بێت.