هەولێر.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک روونکردنەوە دەدرێت
دەقی روونکردنەوەکە
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
دوێنێ شەو ڕێکەوتی (٢٩/٣٠-١٠-٢٠٢٢) کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە بنەسڵاوە، دەست بەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ع. ع. م.)، تەمەن (٢٥) ساڵ، کە لەسەر کێشەیەک لەگەڵ (احمد زیاد احمد) دەبێتە دەمەقاڵیان و شەڕ لەم نێوەندەدا دروست دەبێت تۆمەتبار (ع) بە چەقۆ لە سنگی ناوبراو دەدات و زامدار دەبێت لەبەر سەختی زامەکەی ناوبراو گیان لەدەست دەدات.
تۆمەتبار خۆی ڕادەستی ئاسایشی دەشتی هەولێر کرد و دواتر ئاسایشی دەشتی هەولێر ڕادەستی بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێری کرد بۆ ئەوەی ڕێککاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.