سەرنوسەری سایتی وشە ڕایگەیاند، هوشیار عەلی پەیامنێریان لە سلێمانی، لە شەوی رابردووەوە كە چوو بۆ زانیاری كۆكردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی هێز، دیار نەماوە.
ئاماژەی بەوە کردووە “داواكارم هێزە سەربازی و تەناهییەكانی سلێمانی چارەنووسی دیار بكەن و لای هەركامیانە ئازادی بكەن”.
هەروەها سەنتەری میترۆ ڕایگەیاندووە، لە بەیانی ئەمرۆوە سەنتەری میترۆ بە دواداچوون بۆ دیارنەمانی پەیامنێری سایتی “وشە” دەكات، بەڵام تاكو ئێستا هیچ زانیارییەكی رەسمی دەربارەی ئەم رووداوە نییە، لە هەوڵەكانمان بەردەوامین.
ئاماژەی بەوە کردووە، بە پێی ئەزموونی ئێمە زۆربەی رووداوەكانی دیارنەمانی رۆژنامەنووسان پەیوەندی بە كارەكانیانەوە هەیە، پێویست دەكات هێزە ئەمنییەكان زانیاری دەربارەی ئەو رووداوە بڵاو بكەنەوە .