نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) دووپاتیکردەوە کە حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی چەندین تەحەدای جددی دەبێتەوە کە پێویستی بە هەنگاوی یەکلاکەرەوە هەیە.
یونامی پێشوازی لە متمانەپێدانی پەرلەمان بە حکومەتی محەمەد سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و ڕاشیگەیاند، پێویستە حکومەت ڕووبەڕووی گەندەڵی سیستماتیک بێتەوە لە عێراق و چاکسازیی زۆر پێویست جێبەجێ بکات، خزمەتگوزاریش بۆ هەموو هاووڵاتیان پێشکەش بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە عێراق ئابوورییەکەی هەمەچەشن بکات و هانی بەشداریکردنی ژنان و گەنجان بدات و، چارەسەری کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بکات، هەروەها دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر هێزە چەکدارەکاندا بسەپێنێت”.
یونامی ئاماژەی بەوەشکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبوونی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەت و گەلی عێراق دووپاتدەکاتەو.