بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
ئاراس جەبار، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسی، له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه رایگەیاند: “سبه‌ى یه‌كشه‌ممه كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستان به سه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه و پله‌ى گه‌رما جێگیر ده‌بێت”.
راشیگەیاند له به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى دووشه‌ممه‌وه تا کاتەکانی ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لە ئەنجامی ھاتنەوەی بارستەھەوایەکی شێ‌دار لە دەریای سوور بە ئاڕاستەی ناوچەکانمان، ناسەقامگیریی کەشوھەوا دەست پێدەکاتەوە، کە له هه‌ندێك كاتدا خۆی لە چالاکبوونی ھەورەتریشقە و تاوەبارانی پچڕپچڕدا دەبینێتەوە، بە تایبەتیش لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکووری ئیدارەی گەرمیان کاریگەریی زیاتر دەبێت و لەنێوان دوو تا 15 میللیمەتر زیاتر ئەگەری بارانبارین دەبێت بە جیاوازیی ناوچەکان.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، سەبارەت بە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمى كوردستان، بە گشتی حاڵەتەکە لاوازە و ئاسمان زیاتر بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران بۆ بارانێکی کەم و ڕوودانی ھەورەبرووسکە لە ھەندێک کات و ناوچەدا.