کوڕەکەی جەمیل هەورامی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەقی روونکردنەوەکەی وەک خۆی

سڵاو بەڕێزان .. بۆ رایگشتی

بەڕێزان ی دادوەری گشتی

بەڕێز لیوا روکن عمرصالح سەرۆک ئەرکانی هێزەنی ٧٠

بەڕێز دادگای سلێیمانی

بەڕێزان من ناوی تەواوم (ئاژوان جەمیل محمد )ە ئەفسەرم بە پلەی نقیب سەر بە هێزەکانی ٧٠ ی هێزی پێشمەرگەی کوردوستان

وە کوری پێشمەرکەی دێرین و سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردوستان (جەمیل هەورامی)م
بە گرنگم زانی پێش وەخت ڕونکردنەوە بەم بۆ ڕایگشتی
بەڕێزان من بەناڕەوا سکاڵام لەسەر تۆمار کراوە لە دادگای باری کەسێتی سلێیمانی وە بەڕێز دادوەری باری کەسێتی سلێیمانی فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردوم ئەوکەسەی سکاڵای لەسەر کردوم خۆی بێڕێزی بەرامبەر بە من کردوەو دواتر هەستاوە بە فراندنی ئەندامێکی خێزانەکەم و شاردوێتیەوە وە ناچاری کردوە دوای شەوێک لە فراندنەکەی ئەویش سکاڵام لەسەر بکات وە بە هیچ جۆرێک ئامادە نیە ئەم کێشەیە چارەسەر بکڕی و بەدوای گەورە کردنی کێشەکەوەیە.

ئەوەش رونە من ئەفسەرم و مافی پارێز بەندیم هەیە پارێزەرێکی بەڕێزم نارد بۆ بەدواچونی دۆسیەکەو وە لە جیاتی من سکاڵا تۆمار بکات بەڵام سکاڵاکەم قبوڵ نەکرا بە هۆی ئەوەی من فەرمانی دەستگیر کردنم هەیە لە ١١/١٠/٢٠٢٢ وە ئەم کێشەیە تاکو ئستا ماوەتەوە بە هۆی نەبونی زانیاری لەسەر شوێنی کارەکەی منەوە وە سکاڵاکار بەمەبەست وتوێتی نازانم ئیشی چیەو لەکوێ دەوام ئەکات بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسیەکەو شاردنەوەی بەڵگەکان

بەڕێزان من بێبەریم لە هەر تاوانێک کە بەرامبەریان بکرێت وە داواکارم لە بەڕێز( لیوا رکن عمر صالح )سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگرێت بۆئەوەی یاسا سەروەر بێت و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات
مانەوەی ئەم کێشەیە بەم جۆرە کارەساتی لێئەکەوێتەوەو لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە قبوڵکراو نیە

هاوکاريتان جێگەی ڕێزە
نقیب ئاژوان هۆرامی

ئەم ڕونکردنەوەیەم لە سەر داوای باوکم بڵاو نەکردەوە وتی کێشەکەت بۆ حل ئەکەم بەڵام وانەبو

ھەواڵی زیاتر