ئەمشەو پێنجشەممە 27ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد بەبۆنەی متمانەپێدانی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ خواست لە ئەرکی تازەیدا. لەمبارەیەوە ، سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا ڕایگەیاند” ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە. وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە”
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر