دوو پەرلەمانتاری کوردستان ئاشکرای دەکەن کە لەسەرەتای نەخۆش کەوتنی کازم فاروقەوە گومانیان هەبووە و زانیاری نهێنییان لە زاری خۆیەوە دۆکۆمێنت کردووە.
رووپاک ئەحمەد و بەدریە ئیسماعیل پەرلەمانتارانی هەرێم رایانگەیاند کە لە ژێر فشاردا کازم فاروق دەستی لەکاری پەرلەمانی پێ کێشاوەتەوە.
دەقی نووسینەکە:
ئـێمە لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشیەکەی دکتۆر کازم ئـاگاداری ھەندێک نھێنین
ئـێمە ھەر لە سەرەتای نەخۆشکەوتنی دکتۆر کازم ئـاگادار بووین و پەڕلەمانی کوردستانمان ئـاگادار کردەوە لەوەی کە دکتۆر کازم فاروق بە بابەتێکی گوماناوی نەخۆش کەوتووە و خواردن و خواردنەوەی لە دەست داوە
ئـێمە وەک ئـەرکی شەرعی خۆمان لەگەڵ سەرۆکی پەڕلەمان کۆبوینەوە و پێمان ڕاگەیاند کە دکتۆر کازم بە ویستی خۆی مەبەستی نیە دەست لە کاری پەڕلەمانی بکێشیتەﻭﻭە ،بۆیە لەوێ دکتۆر ڕێواز فایق پێ ڕاگەیاندن کە ئـەو ئـستیقاڵەکەی ناخاتە بەرنامەی کار و قبوڵی نیە.
لەوێ سەرۆکی پەڕلەمان پێ ڕاگەیاندن کە پەڕلەمان تەواوی خەرجی نەخۆشکەوتنی دەگرێتە ئـەستۆ،بەڵام بەھۆی دۆخی خراپی تەندروستی دکتۆر نەمان توانی دکتۆر ببینن
لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار پەیوندیمان بە دایکی دکتۆر کازم کردوە و لە نزیکەوە ھەواڵی کوڕەکەیمان پرسیوە،کۆتا جار کە پەیوەندیمان بە دایکی کرد پێ ڕاگەیاندین کە نەندروستی کوڕەکەی بەرەو و خراپەی و ماوەی سێ مانگە لە ژێر ھەناسەی دەستکرد دایە
ئـێمە لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشکەوتنی دکتۆر تا ئـێستا لەسەر خەت بووین بەشێک لە گومانەکانمان دیکۆمێنت کردوە و لە زاری خودی دکتۆر ھەندێک زانیاری ﻭﻭردمان لایە لەسەر ھۆکاری نەخۆشیەکەی،بەڵام بەھۆکاری ئـەوەی ئـێستا دکتۆر لە نێوان ژیان و مەرگدایە ھیچ نالێین.
ڕوپاک احمد وەرتی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان
بەدریە اسماعیل ئـەندامی پەڕلەمانی کورستان