جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەر نیگەرانییەك هەبێت لە هەر لایەنێك، پێویستە لە ناو ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ بكرێت و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
ئێمە بە شیاوی نازانین نیگەرانییەكان لە رێگەی هۆیەكانی راگەیاندن باس بكرێت.
جووتیار عادل وتیشی، ئەركی حكومەت ئەوەیە كە دۆخێك و ژینگەیەكی ئارام بۆ بازاڕ و هاووڵاتیان فەراهەم بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەق بە خۆمان نادەین بچینە تەفاسیل، چونكە ئەنجوومەنی وەزیران هەیە و هەموو شتێك لەوێ باس دەكرێت.