سامان جاف، برازای ھاوکار عەبدوڵڵا (ھاوکار جاف) کە عەقید بوو لە ئەنجوومەنی ئاساشی ھەرێمی کوردستان، ھەرەشە لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکات و دەڵێت: لێتان خۆش نابین.
سامان جاف وێنەیەکی ھاوکار جاف و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: تا دڵۆپێک خوێن لە جەستەمان مابێت لێتان خۆش نابین، ئێوە بریاردەری تیرۆرکردنی شەھید ھاوکارن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە 7ی ئۆکتۆبەر هاوکار جاف لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر بەهۆی بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبیلەکەی لە تیرۆر کرا.
ئەنجوومەنی ئاسایسی هەریمی کوردستان لیکۆلینەوەی لە رووداوەکەمە کرد و رایگەیاند، کردوەکە لە لایەن تیمێکی دژە تیرۆری سلێمانی ئەنجام دراوە بە فەرمانی راستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی.
تیمەکە لە ١٠ تۆمەتبار پێک دەهاتن و ئرفسەر و کارمەندی دژە تیرۆری یەکێتین