جوڵانهوهی نهوهی نوێ لهسهر دیارنهمانی د. كازم فارووق، پهرلهمانتاری پێشووی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی كوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێن: ماوەی یەک ساڵە ئەحواڵی دەپرسن و دەیانەوێت سەردانی بکەن، بەڵام بە هیچ شێویەک ئەدرەس و شوینی خۆی بە هیچ کەسێک ناڵێت
روونكردنهوهكهیەک لە نەوەی نوێ-وە:
روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیی دەربارەی بەڕێز کازم فاروق
چەند رۆژێکە لە هەندێک پەیجی سەر بە دەسەڵات کۆمەڵێک بابەت بڵاودەکرێتەوە بە پێویستمان زانی چەند خاڵێک بۆ هاوڵاتیان ڕوونبکەینەوە:
١- ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ و خودی پەرلەمانتارەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، ماوەی یەک ساڵە ئەحواڵی دەپرسین و دەمانەوێت سەردانی بکەین، بەڵام بەرێزیان بە هیچ شێویەک ئەدرەس و شوینی خۆی بە هیچ کەسێک ناڵێت و دەیانجار وتومانە چیت پێویستە لە سەرۆکی جوڵانەوەکە تا بۆت جێبەجێ بکەین، بەڵام بە هەمانشێوە هیچ وەڵامی نەبووە.
٢- ئێستا لامان سەیرە لە میدیاکانی پارتیی و یەکێتیی و سێبەرەکانیان هەواڵی بەڕێزیان دەبیستین و دەیان دیعایە و هەواڵ دەبیستین، لەکاتێکدا دەبوو بەڕێزیان بە ئێمەیان بوتایە و وەڵامی نامە و سەرنجەکانی ئێمەیان بدایەتەوە.
٣- لە رێکەوتی ١٧ ی ١ ی ٢٠٢١ بە نوسراوی فەرمیی و لە میدیاکانیشەوە بڵاومان کردەوە کە بەڕێزیان مووچەی پەرلەمانتاری وەرناگرن، چونکە دەوام ناکات، لەبری ئەوە بە بەرێز کازم فاروقمان ڕاگەیاندووە کە هەرچی پێویستە، تەنانەت لە خودی مووچەکەی زیاتریشی دەدەینێ بەس ئەو موچەیە وەرنەگرێت، چونکە ئەو بەڕێزە دەوام ناکات و دەبێتە عەیبەیەکی گەورە بۆ جوڵانەوەکە و بۆ خۆیشی.
٤- لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەردەوام تەئکیدمان کردۆتەوە لەم بابەتە و دوایینجار چوار رۆژ پێش ئێستا و لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٢٢ ئاگاداری بەرێزیمان کردۆتەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک مووچە وەربگرێت و دەبێت ئەو پارەیەی ساڵ و ٧ مانگی رابردوو کە وەریگرتووە و دەوامی نەکردووە، بیگێریتەوە بۆ بودجەی گشتیی، لە بەرامبەردا هەرچی پێویستە ئێمە دەیدەینێ و هاوکاریی دەکەین.
٥- بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە هەواڵی مەترسی لەسەر گیانی و دانهەڵوەرین و ئەو قسانەی کە میدیاکانی پارتیی و یەکێتیی بڵاوی دەکەنەوە دوورن لە راستییەوە و دڵنیابن مانگەکانی داهاتو و ساڵانی داهاتوو ئەم قسەیەی ئێمە دەسەلمینێت لە کاتی خۆیدا.
٦- بە هەموو لایەکی رادەگەێنین کە کازم فاروق خۆی بە فەرمی ئیستیقالەی کردووە و هیچ پەیوەندیی و لینکێکی نەماوە لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێدا. بەرێزیان نە پەرلەمانتارە و نە هیچ ئەندامێتییەکی ماوە لە نەوەی نوێدا. بەڵام سەرباری ئەوەش چەندین جارە داوامان لێکردوە و ئێستاش داوای لێ دەکەین کە ماوەی ساڵێک و ٧ مانگە دەوام ناکات لە پەرلەمان بەڵام مووچە وەردەگرێت، بۆیە بۆ ناو و مێژووی خۆی باشتروایە ئەو پارەیە بگێرێتەوە بۆ بوجەی گشتیی. ئەوە ئەسڵی بابەتەکە و قەزیە و مەبدەئە گرنگەکەیە لای نەوەی نوێ، خزمەتی خەڵک و چارەسەری کێشەی خەڵک، نەک درووستکردنی قەزیەی لاوەکی بۆ خەڵک. نەک هەموو جار کە باسی گێرانەوەی موچە و وەرنەگرتنی موچەمان کرد، راستەوخۆ لە پەیجەکانی دەسەڵاتەوە بابەتی نەخۆشکەوتن ببیستین.
هیمداد شاهین
وتەبێژی فەرمیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ