سێ کارمەندی هاتوچۆ تووشی شێرپه‌نجه بوون
جاسم محه‌مه‌د عه‌لی خان، بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یاند، “كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌راورد به هاوڵاتیانی دیكه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاتره، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌راورد به‌هاوڵاتیانی دیكه زۆرتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و ڕۆژانه زیاتر به‌ركه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژینگه‌و هه‌موو ئه‌و گازه مه‌ترسیدارانه‌ی له بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه تێكه‌ڵ به ژینگه ده‌بن”.
وتیشی، “تائێستا به‌ته‌نها له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان سێ كارمه‌ندی هاتوچۆ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون، كه دوانیان ئه‌ركی ڕۆژانه‌یان له‌تونێلی ده‌ربه‌ندیخاندا بووه”.