فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 26-10-2022 ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، بەڵام ئاماژە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکوەزیران نەکراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا چوار تەوەر خراونەتەڕوو، کە ئەمانەی خوارەوەن:
-بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگە و ستراتیژی ئەنجوومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.
-بڕگهی دووەم، بریتییه له خستنهڕووی پێشنیازی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار بۆ ههمواركردنهوهی خشتهی ژماره (5) له بڕیاری ئهنجوومهنی وهزیران، تایبەت بە بهكرێدانی ناوچه پیشهسازییهكان.
-بڕگەی سێیەم، خستنەڕووی راپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە رەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیازیان بۆ جێگیرکردنی رۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە رۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (رۆژی پێکەوەژیان).
-بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.
بەپێی زانیاریەکان، قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە نابێ بەهۆی رووداوەکانی ئەمدواییەی ناو یەکێتی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی.