دۆخی تەندروستی کازم فارووق ناجێگیرە

بنەماڵەی کازم فارووق رایانگەیاند، ناوبراو لە ژیاندا ماوە، بەڵام بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە لە دەرەوەی وڵات چارەسەر وەردەگرێت.

ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی کازم فارووق:

دەقی روونکردنەوەکە

خانەوادەی دكتۆر كازم فاروق:
ئەزیزان و دۆستان…
لەدوای ھەواڵپرسین و تەلەفۆن و خەمخۆری ئێوەی ئەزیزەوە، بەپێویستی دەزانین بە ھەموو خۆشەویستانی ڕابگەیەنین کە (دکتۆر کازم فاروق) لەژیاندا ماوە، بەڵام بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیەوە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
سوپاسی خوای گەورە دەکەین لەسەر ھەموو بارودۆخێك و دووبارە زۆر سوپاس بۆ ھەواڵپرسین و دوعا خێرەکانتان.
خانەوادەی د.کازم فاروق
٢٠٢٢/١٠/٢٥

ھەواڵی زیاتر