باران بارین دەستپێدەکاتەوە

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، “چوارشەممە 26-10-2022، لە ئەنجامی چالاکبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری زیاتر دەبێت و ئەگەری تاوە باران دەبێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکە لەناوچە جیاجیاکاندا.”

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەرزتردەبنەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەنێوان 10 بۆ 28 پلەدا دەبن.

ھەواڵی زیاتر