سلێمانی.. سیستمی کارەبا بە کارت کەوتە کار
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا ئەوەیە کە دەتوانین کارەبا بکەین بە کارت، واتە کارتەکەت پڕدەکەیتەوە وەک کارتی مۆبایل و دواتر کارەباکە بەکاردەهێنیت.”
وتیشی، “لە سلێمانی لە ئەمڕۆوە لە هەردوو فیدەری 126 و 128 کە عەلوە کۆنەکە دەکات، هەروەها لە دوو شوێنی نیشتەجێبوونی دیکە ئەو سیستمە کارا کراوە و هاوبەشەکانی ئەو ناوچانە لەمڕۆوە کارتیان پێدەدرێت و بە کارت کارەبا بەکاردەهێنن.”
ڕاشیگەتاند، “لەو سیستمەدا پارەی کارەبا بە هیچ شێوەیە زیاد ناکرێت، بەڵکو تەنها جیاوازییەکەی ئەوەیە کاتێک دەبێت بە کارت، پارەی کارەبا پێشوەختە دەدەیت و کارتەکەت پڕدەکەیتەوە و کارەبا بەکاردەهێنیت، کارتیش لە 10 هەزارەوە تاوەکو 100 هەزار دینارە.”