سەرۆک مەسعود بارزانی، له به‌رگی پێنجه‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد/ ڕاپه‌ڕین، ده‌رفه‌ت و ئاستنهگهكان 1991-2002)، باس لە دەستبەسەرداگرتنی ئه‌و چه‌كانه ده‌كا، كه توركیا بۆ بەرەی تورکمانیی ناردبوو له ساڵی 2002، له‌و رووه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه لەمەڕ ئەم هەڵوێستە، تورکیا شاندێکی دوو جەنەڕاڵیی بە ناوەکانی یاڤوز باشا و ئایتاج پاشای ناردە کوردستان، سه‌رۆك بارزانی پێی راگه‌یاندوون: توركمانه‌كان برامانن و سه‌رپێچی و پێشێلكارییه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی تێكه‌ڵی ماف و داهاتووی برا توركمانه‌كان نه‌كرێ.
سه‌رۆك بارزانی، یه‌كێك لهجهنهڕاڵهكان كه ناوی یاڤوز پاشا بووه، بە کەسێکی ”لەخۆبایی و تێكده‌ر“ ناو هێناوە و دەڵێ بۆ ئەو مەبەستە هاتن سەردانیان کردم و منیش پێم گوتن: ”ئەگەر کەسێک دەمانچەیەک بۆ مەکتەبەکەمان لە ئه‌نقه‌ره بنێرێت، ئێوە چ هەڵوێستێکتان دەبێت؟“
یاڤوز پاشا زۆر بە لووتبەرزی و تووڕەییەوە گوتی : “چۆن هەولێر دێنیتە ریزی ئه‌نقه‌ره؟ هیچ کەسێک ناتوانێت دەست بەسەر چەکی کەسێکدا بگرێت کە تورکیا پێی ده‌دات”
سەرۆک بارزانی نووسیویەتی، کاتێک بەم زمان و بەم ئاستنزمییە قسەی کرد، منیش پێم گوت: “باش گوێم لێ بگرە، کاتێک هەولێر ئاوەدانی و ژیانی تێدا هەبوو، هێشتا تورکیا هەر لەسەر نەخشە نەبوو، ئەو چەکەشی بە قاچاخ بۆ بەرەی تورکمانییت ناردووە، ئاسایش دەستی بەسەردا گرتووە و ناشاردرێتەوە و ئەگەر ئازای بڕۆ وەریان بگرەوە، چی تر پێویستیش بە بەردەوامیی کۆبوونەوەکەمان ناکات و مومکینیش نییە لە کەسێک یان لە دەوڵەتێک قبووڵ بکەم بەم زمان و هەڵسوکەوتە قسەم لەگەڵدا بکات.” ئیتر كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر