پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی ئێران، دەستی لەکار کێشایەوە و بە تووندی دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی دەرکرد.
“بەناوی خودا
من بێهزادی ڕەحیمی نوێنەری خەڵکی شەریفی شارەکانی سەقز و بانە.
وێڕای مەحکومکردنی ڕووداوەکانی ئەم چەند حەفتەی دوایی لە هەموو شارەکانی ئێران، بەتایبەتی لە کوردستان,کە بووبەهۆی کوژرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانم، سەرخۆشی لە خەڵکی شەریف و ئازارچەشتووی کوردستان دەکەم.
وەکو پشتگیری لە مانگرتنەکان و ئیعترازە سەرانسەرییەکانی خەڵکی ئێران و مەحکومکردنی کوشتاری خەڵکی ڕاپەریو لەلایەن هێزەچەکدارەکانی حکومەتەوە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕادەگەیەنم.
دەبێت بڵێم ئەو ترسەی کە ساڵەهای ساڵ لەسەر فەزای داخراو فەرمانڕەوا بوو شوێنی خۆی داوە بە دلێرییەکی بێ هاوتا بۆ بەدیهێنانی سادەترین و سەرەتایترینی مافە ئینسانییەکان، ناکرێ خەڵکی ئازار و ستەم چەشتوو بە ببانووی جودایخوازی بدرێنە بەر ڕیژنەی گوللە، ئەمە هاواری مەحرومیتەو ڕەوایە، کۆمەڵگەی ئێران ئەم دڵرەقی و وەحشییگەرییە تەحەمول ناکات.
بێدەنگی ئێمە هەناسە بە ستەم دەدا.