وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، عه‌لی جه‌مال قدووری، رایگه‌یاند: “دوای ئەوەی درەنگانێکی شەوی پێنجشەمە 21ی10ی2022، لە گەڕەکی هەواری نوێ لە قەزای کفری، هه‌واڵمان پێگه‌یشت كه ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک لە جۆری (کیا-ری‌و) لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان سووتێنراوه”.
دوای تۆمار کردنی سکاڵا له لایه‌ن خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه، ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون كرد و پۆلیس کوڕی شۆفێرەکەی دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا نا کە ناکۆکی لەگەڵ باوکی‌دا هەبووە، بۆیه درەنگانێکی شەو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سووتاندوە.
ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 477 تۆمەتبار بەندکراوە