دادگا داوای لێکۆڵینەوە لە بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەکات و بە تۆمەتبار ناویان دەبات

سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان داوای پەڕاوی لێكۆڵینەوەی (بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی) و ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی دەكات و بە تۆمەتبار ناویان دەبات.

سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان داوای پەڕاوی لێكۆڵینەوەی ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی دەكات، لە رانیەوە بۆ هەولێر.

لە نوسراوەكەی سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی رانیەی كردووە نووسیویەتی:

گشت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی ئەم تۆمەتبارانەمان بۆ نێرن كە لە بنكەی پۆلیسی رانیەن ناوەكان:

بافڵ جەلال حسامەدین تاڵەبانی

قوباد جەلال حیسامەدین تاڵەبانی

سەلمان مەلا ئەمین (ئەژی ئەمین)

وەهاب مەجید هەڵەبجەیی

شێخ ئەحمەدی نۆكان

هاوڕێ دارا نوری

هەرچەندە پەڕاوەكە هیچ ئاماژەیەكی بە دۆسیەكە نەكردووە، بەڵام پێدەچێت دۆسیەكە پەیوەندی بە كەیسی (موراد كانی كوردەیی)یی و هاوڕێكانیەوە هەبێت كە ساڵی رابردوو لە رانیە كوژران

ھەواڵی زیاتر