ڕوونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە
لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک هەوالێک بڵاوبووەتەوە دەربارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتووچۆیی PDA و کشاندنی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتووچۆ.
ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە نادروستە لەبەرئەوەی یاسای هاتووچۆ ڕێگای داوە بە تۆمارکردنی سزای سەرپێچی هاتووچۆیی لە کاتی بینینی ئەو سەرپێچییانە لەلایەن ئەفسەرانی هاتووچۆوە بە پسووڵە تۆماری دەکەن، وە لەکارکەوتنی هەر ئامێرێکی سزای سەرپێچی ئاماژەپێدراو هیچ کاریگەری ناکاتە سەر کاروباری هاتووچۆ.
سەبارەت بە کێشانەوەی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی بەهیچ شێوەیەک ئەم هەواڵە ڕاست نییە و سەرجەم ئامێرەکان کاران وە پاڵپشت بە یاسا لەکاتی پێویستدا بەکار دەهێندرێن.
داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز بایەخ نەدەن بەم جۆرە هەواڵە چەواشەکارییانە وە بەردەوام بن لە پابەند بوونیان بە یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.