هەولێر.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک گیانی لەدەستدا
رۆمان گه‌یلان-ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، ئه‌مڕۆ له شه‌قامی 100 مه‌تری له هه‌ولێر، له رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ست دا.
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، “کاتژمێر 5:10 خولەکی به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 100مەتری هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێكی هیۆندای تایبەت، کە شوفێرێک و دوو سەرنشینی تێدا بوو، بەخێرایی بەرەو فلکەی باز دەچوون، له‌سه‌ر ڕێڕەوەکەی تاکسییەک لە سایدی خۆی دەڕۆیشت، لەبەر بێئاگایی و تیژڕۆیی شۆفێری هیۆنداكه، تاکسییەکەی نەبینی بوو، تاوه‌كوو زۆر لێی نزیک ده‌بێته‌وه!
بۆیە ویستبوی ئەمجارەیان لەلای ڕاستی ڕەت بێت، بەڵام تیژڕۆییەکەی وایکرد بوو، خۆی بکێشێت بە دواوەی تاکسییه‌كه، له ئه‌نجامدا تاکسیه‌كه کۆنتڕۆڵی لەدەست دابوو و چووبووە سەر شۆستە و خۆی کێشاوه بەستوونێکی کارەبا،هیۆنداكه‌ش چه‌ند تەقلەیه‌كی لێداوه، لە دەرئەنجامی ڕوداوەکە، کەسێک گیانی لەدەست دا و دووکەسی تریش زامداربون.