پەیجێکی فەرمی حکومەتی هەرێم هاک دەکرێت

دەقی ڕوونکردنەوە:

ڕوونکردنەوەیەک لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بۆ ئاگاداری گشت لایەک

 ئەمڕۆ ھەینی کاتژمێر ٩ ـی بەیانی (لاپەڕە) پەیجی فەرمیی دەستەکەمان و ئەدمینی پەیج لەلایەن دەستێکی نادیارەوە ھاک کراون و لەژێر دەسەڵاتی ئێمە نەماوە. بۆیە بە پێویستی دەزانین ئێوەی بەڕێزی لێ ئاگادار بکەینەوە کە ھەر بابەتێک لەم پەیجە بڵاوکرایەوە، ئەوا دەستەکەمان لێی بەرپرس نییە.

ئێستاش لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیای مێتا بۆ گەڕاندنەوەی پەیجەکەمان.

٢١ ـی ١٠ ـی ٢٠٢٢

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر