شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە

لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو کاریگەرییە نزمە پاڵەپەستۆیەی دروستبووە، شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە و بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت: بارانبارین “چەند رۆژێک دەخایێنێت”.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، سبەی هەینی لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو کاریگەرییە نزمە پاڵەپەستۆیەی دروستبووە، کەشوهەوای باشووری کوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، درەنگی شەویش بارانبارین دەستپێدەکات.

ئاسۆ کەمال گوتی: بارانبارینەکە بەشێوەی پچڕپچڕ و بڕی جیاجیا لە ناوچەکان دەبارێت، بەڵام بە گشتیی هەموو باشووری کوردستان دەگرێتەوە و رۆژی شەممەش بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت چەند رۆژی دواتریش هەمان شێوە بێت.

لەبارەی پلەی گەرماشەوە، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی گوتی: چەند پلەیەک دادەبەزێت و لە نێوان 29-30 پلەی سیلیزی دەبێت

ژێدەر

رووداو

ھەواڵی زیاتر