پەیامەکەی لاهور جەنگی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی قارەمان (زوهێر محەمەد) و برینداربوونی کاکە (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و چەند پێشمەرگەیەکی ترم بیست، ئەو ڕووداوە خەمبار و دڵگرانی کردم، بۆ ئەو خەمە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خێزان و خانەوادە و بنەماڵەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهید زوهێر دەکەم، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم، داواکارم هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لەو ڕووداوە نەخوازراوە و هۆکار و کەمتەرخەمییەکان دیاری بکەن تا ڕووداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهید زوهێر و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان.