وەزیری پێشمەرگە لەسەر برینداربوونی ئاکام عومەر پەیامێکی بڵاو کردەوە
راگەیێندراوێک لەوەزیری پێشمەرگەوە
ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲ لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لە ناوچەی نەوجوڵ (زینانە) بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقیەوەو، بەداخەوە شەهیدبوونی (نەقیب زوهێر محمد) و برینداربوونی (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەی لێکەوتەوە.
پێشوتر و بەردەوام هۆشداریمان دابوو، لەسەر مەترسیەکانی تیرۆریستانی داعش و شانە نووستوەکانیان، کە هەمیشە لەرێگەی کردەوە تیرۆرستییەکانیاندا خەڵکی قارەمان و سڤیل دەکەنە ئامانج .
هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم هێزە تەنهاییەکانی تر، چاوەکراوەترو ئامادەسازترن بۆ لەناوبردنی تەواوەتی مەترسیەکانی ئەو تیرۆریستانە و دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.
پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کارو هاوسەنگەر و هەڤاڵانی نەقیب زوهێر دەکەین و هیوای شیفای خێراش بۆ (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ و تەواوی بریندارانی ئەو کارەساتە تیرۆریستیە دەخوازین.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم