راگەیەندراوی هێزەکانی کۆماندۆ لەسەر هەواڵی مردنی ئاکام عومەر

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی فەرمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقییەو، بەداخەوە نەقیب (زوهێر محەمەد) شەهیدبوو و فەرماندە (ئاکام عومەر) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و چوار پێشمەرگە برینداربوون.

بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی تێکۆشەری شەهید نەقیب زوهێر محەمەد دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبووری خانەوادەکەیان بداتەوە.

ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

ھەواڵی زیاتر