دوای کوژرانی عەقید هاوکار لەلایەن دەستەیەک چەکداری ناو یەکێتییەوە، ئێستا دۆخی یەکێتی تەواو مەترسیدار بووە و بەجۆرێک، هەموو بەرپرسە سەربازی و حیزبییەکان لە ژیانی خۆیان دەترسن.
کەسێکی نزیکی لاهوری شێخ جەنگی بە باڵکێشی ڕاگەیاند، شێخ لاهور زۆربەی کاتەکانی لە هەولێر بەسەر دەبات لەترسی ئەوەی تیرۆری بکەن.
ئەو سەرچاوە گوتی: زانیاری دزە پێکراو هەن کە تاقمە (بکوژەکە)ی ناو یەکێتی لە نزیکی بافڵن، هەوڵی تیرۆرکردنی لاهور دەدەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، لاهور شێخ جەنگی لە هاتوچۆکانیدا بەردەوام ئۆتۆمبێل درگۆڕێت و ڕێگە لاوەکیەکانیش بەکاردێنێ، ئەمەش بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خۆیەتی کە ئێستا (ژیانی لە مەترسیدایە).