به‌شار ئه‌سه‌د نامه‌یه‌ك بۆ له‌تیف ره‌شید ده‌نێرێت
سه‌رۆككۆماری سووریا نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی له‌تیف ره‌شید ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18-10-2022 به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆككۆماری سووریا، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ئاڕاسته‌ی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق کرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌تیف ره‌شید له كۆشكی سه‌لام پێشوازی له باڵیۆزی سوریا له عێراق كردووه و ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی گه‌یاندووه.
سه‌رۆككۆماری سووریا، جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و به‌غدای كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌تیف ره‌شید، پێشوازی له‌و داوایه‌ی سه‌رۆك كۆماری سووریا كردووه و ئاماده‌یی عێراقی نیشانداوه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 13-10-2022 بە ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.