دیندار زێباری: ههرێم گهیشتووهته قۆناغێكی مهترسیدار
ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێم گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبهرەوە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ئهمڕۆ سێشهممه 18-10-2022، رایگەیاند بهپێویستی دەزانیت رێکاری جددی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بگیرێتهبهر و وتی: “ئامارەکان مەترسیدارن. “
وتیشی: “ئەو ماددانە لەناوچە سنورییەکان دەچێنرێن، دواتر دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پاشان رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت و بازرگانیان پێوەدەکرێت.”
داوا هاوکاری نێودەوڵەتیشی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، بەو پێیەی مەترسییەکە گەورە بووە و هەرێم بە تەنها ناتوانێت رووبەڕووی بێتەوە.