مەسرور بارزانی لە تەندروستی سۆران کامەران دەپرسێتەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و ده‌ربڕینی په‌رۆشی خۆی بۆ ره‌وشی ته‌ندرووستیی بریندارانی په‌لاماره‌كه‌ی پردێ، چاوی كه‌وت به سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24.
له میانی ئه‌و دیداره‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رۆشی خۆی بۆ ره‌وشی ته‌ندرووستی سۆران كامه‌ران دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاوه به بایه‌خه‌وه چاودێری ره‌وشی ته‌ندرووستیی سۆران كامه‌ران و سه‌رجه‌م بریندارانی په‌لاماره‌كانی سه‌ر كۆیه و پردێ و زڕگوێزی كردووه و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه هه‌رچی پێویست بێت بیكه‌ن بۆ رزگاركردنی ژیانی برینداره‌كان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتیكرده‌وه، كه ته‌ندرووستیی و ژیان و سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان له هه‌موو شتێك گرنگتره.
گوتیشی: سه‌ره‌تا زۆر خه‌مبار بووم به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدبوونت و سووپاس بۆ خودا، كه هه‌واڵه‌كه راست نه‌بوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سووپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و كۆششی هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان24 ده‌ربڕی، كه له یه‌كه‌م چركه‌ساتی رووداوه‌كه، هه‌وڵی رزگاركردنی سۆران كامه‌رانی دا و سه‌ره‌نجام توانی له شوێنی بۆردومانه‌كه رزگاری بكات و بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له به‌رامبه‌ردا، په‌یامنێری كوردستان24، سۆران كامه‌ران، سووپاس و پێزانینی خۆی بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه، كه له یه‌كه‌م چركه‌ساتی رووداوه‌كه‌وه، هه‌ستی به‌و بایه‌خپێدان و چاودێرییه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه و سووپاس و پێزانینی بۆ په‌رۆشی خه‌ڵكی كوردستانی به گشتیی ده‌ربڕی.
رۆژی (28ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022) له ئاكامی بۆردومان و مووشه‌كبارانی چه‌ند ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24 له میحوه‌ری پردێ بریندار بوو.