کەسێک 25 هەزار دۆلار لە خوشکەکەی دەدزێت
پۆلیسی زاخۆ شێواز و وردەکاری دزینی پارە و ئاڵتونی ژنێکی ئێزدی لەلایەن براکەیەوە ئاشکراکرد.
پۆلیسی زاخۆ لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2022، بڵاویکردەوە رایگەیاند، “دوای چەندین ساڵ ژنێکی ئێزدی بە ڕەنج و شانی خۆی پارە و ئاڵتونی کۆکردووەتەوە، بەڵام پێش دوو مانگ برایەکی خۆی بە هاوکاری کەسێکی تر، نزیکەى 25 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەدزێت و هەمووی دەخوات.
پۆلیسی زاخۆ دەشڵێت، هەردوو تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بە ماددەی 444 بەند دەکرێن.
ڤیدیۆ