فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان داوای لێبووردن لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات لە بەرامبەر بەکارهێنانی وشەی (خیانەت) لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا و دەڵێ: بەهەڵە تێگەیشتن هەبووە.
روونکردنەوەیەك لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە
سەبارەت بەبریاری دەست لەکارکێشانەوەمان لەپەرلەمانی کوردستان لە بەرواری ٦/١١/٢٠٢٢ وە، ئەوە بریارێکی سیاسی سەرکردایەتی یەکگرتوو بوو وفراکسیۆنی یەکگرتوو بێ دواکەوتن جێبەجێی کرد بۆیە بوارنەمابوو بۆ ھیچ ھەماھەنگیەك ونەشمان ویست کەس احراج بێت.
سەبارەت بە وشەی (خیانەت )ئەوەبەرامبەر ئەوانە بەکار ھات کە پشتیوانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەکەن بەنایاسایی بۆدرێژەدان بەتەمەنی گەندەڵی وگەندەڵکاران لەکاتێکدادەنگدەر تەنھا بۆ چوارساڵ متمانەی بەخشیوەوئەم وشەیەش بێگومان مەبەست لێی برایانمان لە کۆمەڵی دادگەری نیە چونکە ھەمیشە دژی ھەمووکارێکی ناشەرعی ونایاسیی بوون وداوای لێبوردن دەکەین بۆ ھەرھەڵەتێگەیشتنێك.
د.شێرکۆ جەودەت
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان
16-10-2022