وادەی شەپۆلێكی باران بارین ڕاگەیێندرا
پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بڵاوكرانەوە و چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین لە سەرتاسەری هەرێم دەستپێبکات.
شارەزایانی بواری كەشناسی پێشبینی دەكەن لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە یەکەم شەپۆلی سەرتاسەری، باران بارین و هەورە بروسکە هەرێم بگرێتەوە و ئەگەری ڕێژەیەکی زۆر باران بارین هەیە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوور نییە لە هەندێک ناوچەی شاخاوی تا کۆتایی مانگ بارانی پەڵەش ببارێت.