سەرۆکی دەستەی ئامار: ئەو ئامارانەی لەبارەی ڕێژەی بێکارییەوە بڵاو دەکرێنەوە جێگەی پرسیارن

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، ڕێژەی بێکاری لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٨%، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەو ئامارانەی بڵاو دەکرێنەوە جێگەی پرسیارن.

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو ڕووپێوێک لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی کار و ڕێژەی بێکاری بەڕێوە چووە و ئەوەی عێراق ئەنجامەکەی ڕاگەیاندراوە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان ڕاپۆرتەکە ئامادەیە و دوای پێداچوونەوە ئەنجامەکە ئاشکرا دەکەین، ڕووپێوەکە بە ھاوکاریی و ھەماھەنگیی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کراوە و ئاماری وردی تێدایە لەبارەی ڕەوشی کار لە ھەرێمی کوردستان.”

سەرۆکی دەستەی  ئاماری ھەرێم دەشڵێت: “لەنێو ڕاپۆرتی خۆماندا ڕەوشی کارکردن و بێکاری ھەمووی بەوردی دیاری کراوە، چەند کەس لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن و لەو ژمارەیە چەندی لە کەرتی گشتی و چەندی لە کەرتی تایبەتە، ھەتا ڕەگەزیش دیاری کراوە.”

پەیوەست بەو ئامارەی ڕێکخراوی کاری جیھانی، سیروان محەمەد ڕوونی کردەوە: “ھەموو ئەو ئامارانەی لەلایەن دەزگا و ڕێکخراوەکانی دیکەوە بڵاو دەکرێنەوە جێگەی پرسیارن، چونکە نازانرێت لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە، تەنیا ئاماری دەقیق و فەرمی ئەو ئامارەیە کە لەلایەن دەستەی گشتیی ئاماری ھەرێمی کوردستان و دەزگای ناوەندی ئاماری عێراقەوە بڵاو دەکرێنەوە.”

Kdp

ھەواڵی زیاتر