ڕوونكردنه‌وه‌یەک له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌تیف ره‌شیده‌وه‌

له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆ كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، روونكردنه‌وه ‌ده‌درێت.

فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا رایگه‌یاند،‌ ته‌ندروستی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، زۆرباشه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی ناوبراو و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ ده‌كه‌ن.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13-10-2022 به‌ ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له‌ گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ به‌ پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.

ھەواڵی زیاتر