لە تیف رەشید تەواوی تیمی راوێژكاری و فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی كۆمار دەگۆڕێت
لە تیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێراق تەواوی تیمی راوێژكاریو فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی كۆمار دەگۆڕێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لەتیف رەشید ئامادەكاری كردووە، بۆ ئەوەی دوای دەستبەكاربوونی تەواوی تیمی راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بگۆڕێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئامادەكارییەكە بەشێوەیەكە، ئەوانەی بە هەمیشەیی لە سەرۆكایەتی كۆمار كراون بە راوێژكار راژەكانیان دەگوازێتەوە بۆ شوێنی تر، ئەوانەشی گرێبەستن گرێبەستەكانیان هەڵدەوەشێنێتەوەو كەسانی تر لە شوێنیان دادەنرێن.
بوار ئەوەشی زانیوە، كە ئەو گۆڕانكارییە زۆرینەی بەرێوەبەرو فەرمانبەرەكانی بەشەكانی سەرۆكایەتی كۆمار دەگرێتەوە، ئەوەش لەپێناوی دوورخستنەوەی ئەو كەسانەی لەبەرهەم ساڵح نزیكن لە سەرۆكایەتی كۆمار.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، ئەم پرۆسەیە لەلایەن تیمێكی تایبەت ئەنجامدەدرێت، خودی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری لەتیف رەشید سەرپەرشتی دەكرێت.
ژیدەر: بوار