سەرۆك مەسعوود بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەكەی هەولێر دەكات، دەڵێت بە داخێكی زۆرەوە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر پێنج كەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ هەینی 14ـی تشرینی یەكەم، لە پەیامێكی سەرۆك بارزانی هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتوچۆ لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر پێنج كەس بوونە قوربانی كە چواریان منداڵ بوون و دوو كەسی تریش بریندار بوون.
سەرۆك بارزانی دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و خزم و كەسوكاری قوربانیانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.
لە كۆتایی پەیامەكەی هاتووە، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.