باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا: هێرشە مووشەکییەکان دیموکراسی تێکدەدەن
لە پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەکرێت و بە مووشەکیش هێرش دەکرێتە سەر ناوچەی سەوز.
ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، ئەم جۆرە هێرشانە دیموکراسی تێکدەدەن و عێراق لە کەشێکی هەمیشەی توندوتیژیدا گیری خواردووە.
رۆمانۆڤسکی داوای لە گەلی عێراق کرد رێگەچارە بۆ جیاوازییە سیاسییەکانیان بدۆزنەوە و تەنیا رێگەی ئاشتیخوازانە بەدیهێنانی داواکارییەکانیانن.